هەواڵ
له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیندانیان ئازاد ده‌بن
یاسای لێبوردنی گشتیی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "له‌مڕۆوه‌ لیژنه‌كان سه‌ردانی دادگاكان ده‌كه‌ن"، ئاشكراشیده‌كات، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت زیندانیان ئازاد ده‌بن.

سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌مڕۆوه‌ یاسای لێبوردنی گشتیی جێبه‌جێكراوه‌و لیژنه‌ش دروستبوه‌و سه‌ردانی دادگاكان ده‌كرێت و ده‌ست به‌ئیشوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن".

وتیشی:"به‌گوێره‌ی‌ یاسا ده‌بێت ڕێنمایی ده‌ربچێت له‌دوای‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ یاساكه‌، له‌هه‌شتی ئه‌م مانگه‌شه‌وه‌ ڕێنماییه‌كان ده‌رچون كه‌ ده‌بێت لیژنه‌كان پێكبێت و له‌نۆی مانگیشه‌وه‌ لیژنه‌كان بڕیاریان بۆ ده‌رچوه‌و ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌كارده‌بن".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌و زیندانیانه‌ی یاساكه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ كه‌ی ئازاد ده‌كرێن، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه‌، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت زیندانیان ئازاد ده‌بن".


SNN:

سۆران سه‌عید

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 2:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.