هەواڵ
یه‌كێتیی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن كۆنگره‌ سازده‌كات
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ حزبه‌كه‌یه‌وه‌ زانیاریی ئاشكراده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كوردستان، یه‌كێتیی كۆنگره‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامده‌دات، ده‌شڵێت:"یه‌كێتیی‌ خوێندنگه‌یه‌كه‌ له‌پێناو ئامانجی‌ ستراتیژی‌ دیموكراسی‌، حزبی‌ بنه‌ماڵه‌‌و حزبی‌ عه‌قڵی‌ سه‌ده‌كانی‌ ڕابردوو نییه‌"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "قبوڵنه‌كردنی‌ یه‌كلیستی‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، مانای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ململانێی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌غدا".

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ویلكس باڵیۆزو مارتن وار كونسوڵی‌ گشتیی‌ به‌ریتانیا له‌عیراق‌و كوردستان ڕایگه‌یاند، "وه‌كو یه‌كێتیی‌ له‌ویژدانی‌ خۆماندا سه‌باره‌ت به‌دیموكراسی‌ و به‌هه‌ڵبژاردن، بێگومان جیاوازین له‌حزب و لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌، چونكه‌ یه‌كێتیی‌ خوێندنگه‌یه‌كه‌ له‌پێناو ئامانجی‌ ستراتیژی‌ دیموكراسی‌، حزبی‌ بنه‌ماڵه‌‌و حزبی‌ عه‌قڵی‌ سه‌ده‌كانی‌ رابردوو نین".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ یه‌كێتیی وتیشی‌:"ئه‌وه‌نده‌ی‌ بیری‌ لێده‌كه‌ینه‌وه‌، ناوچه‌كه‌، عیراق و كوردستان ببێت به‌دیموكراسی‌، ئه‌وه‌نده‌ بیر له‌وه‌ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌دوا سه‌ره‌نجامدا یان یه‌كێتیی‌ ده‌بێ‌ بیباته‌وه‌ یان دیموكراسی‌ بفه‌وتێت!".

سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی‌ یه‌كێتیی له‌پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا مه‌لا به‌ختیار وتی‌:"ئه‌گه‌ر دیموكراسی‌ له‌ناوچه‌كه‌و عیراقدا هه‌بێت، كورد ده‌سه‌ڵات و زۆرو كه‌می‌ هه‌بێ‌ گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دڵنیاده‌بین له‌چاره‌نوسی‌ میلله‌ته‌كه‌مان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌گه‌ر دیموكراسی‌ له‌ناوچه‌كه‌و عیراق نه‌بێ‌، ئێمه‌ حزبێكی‌ به‌هێزیش بین، ئه‌وا ده‌بێ‌ به‌شێك له‌هێزه‌كه‌مان بكه‌ین به‌قوربانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیموكراسی‌ به‌دیبێت".

مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "پێمانباشه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ناوچه‌كه‌ جیناكۆكه‌كان و ماده‌ی‌ (140)یش خواستی‌ یه‌كێتیی‌ بۆ یه‌كلیستی‌ كورده‌، ئه‌گه‌رچی‌ قسه‌ له‌یه‌كلستی‌ كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌كرده‌وه‌ نه‌چوه‌ بواری‌ پراكتیكه‌وه‌، قبوڵنه‌كردنی‌ یه‌كلیستی‌ هاوبه‌شی‌ كوردیش له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، مانای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ململانێی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌كوردستانه‌وه‌ بۆ به‌غدا".

سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتیی و هه‌ڵبژاردنیش له‌كوردستان مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكردوه‌، "كۆنگره‌ ده‌به‌ستین و ژیانی‌ حزبایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ ڕێكده‌خه‌ینه‌وه‌و به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، بۆیه‌ چیتر ناوه‌ستین و به‌رده‌وامده‌بین".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 2:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.