هەواڵ
كونسوڵی توركیا سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات
كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان، لە دەباشان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات و هەڵوێستی پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان لەگەڵ یەکێتی نوێ دەكاتەوە.

ئەمڕۆ 14ی كانوونی دووەمی 2018، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی پێشوازیكرد لە هاكان كاراچای كونسوڵی نوێی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری، لەدیدارێكدا بارودۆخی‌ سیاسیی و ئەمنییی و ئابوریی لەگەڵ پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەركرا‌.
لەو دیدارەدا، كونسوڵی توركیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانەكە، پوختەیەكی لەبارەی كار و چالاكییەكانی كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر خستەڕوو و جەختی لەبەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان لەلایەک، پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی لەلایەکی دیکەشەوە كردەوە، هاوكات هەڵوێستی پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نوێكردەوە.
لای خۆیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی توركیا كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست، جەختی لەپێویستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان لەسەرجەم ئاستەكاندا كردەوە، بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردو گەلی دراوسێ بكات. 
سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی لایەنە سیاسییەكان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەڵوێستی یەكێتی بۆ تەبایی و پاراستنی یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان دووپاتکردەوە.
لەدیدارەكەدا، سەبارەت بەكێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەردوولا پێوستی دەستپێكردنی دیالۆگێكی جددیی لەنێوان حكومەتی فیدراڵیی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆچارەسەركردنی قەیران و كێشەكان لەچوارچێوەی دەستور دوپاتكردەوە و كونسوڵی گشتی توركیاش ئامادەییی وڵاتەكەی بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان نیشاندا. 


SNN:

محەمەد حیکمەت

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 2:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.