هەواڵ
وادەی کۆبونەوەی دووەم ئاشکرادەکرێت.. بۆ وردبینی لەلیستی موچە
لیژنەكەی بەغدا بۆ وردبینیكردن لە لیستی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی هەرێم، دووەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەكانی SNNیش كۆبوونەوەكە لە بینای وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەبێت لە بەغدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەوتووە، لیژنەكە بەشێكی زۆر لە كارەكانی تەواو كردووەو رۆژی چوارشەممەش كۆبونەوەی دووەم لە بەغدا ئەنجامدەدات.

SNN زانیویەتی، مەبەستی كۆبوونەوەكە بۆ روونكردنەوەی چەند بابەتێكی پەیوەست بە ناوو ژمارەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێمە لەلایەن دوو نوێنەرەكەی هەرێم لە لیژنەكە، كە بەلای حكومەتی عیراقەوە ناڕوونە.

نوێنەرێكی حكومەتی عیراق لە لیژنەی وردبینییەكە، كە بەهۆی تەواونەبوونی كارەكانیان، داوایكرد ناوی ئاشكرا نەكرێت، بە SNNی راگەیاند:" بەشی زۆری كاری وردبینییەكە تەواو بووەو لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە".

دڵنیایی ئەوەشیدا كە بەغدا راستگۆیە لە رەوانەكردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتی هەرێم بەزووترین كات.

ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی وردبینی لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا، لەكاتێكدایە پێشتر بڕیاربوو كۆبوونەوەكە لە هەولێر ئەنجام بدرێت.


SNN:

ئازاد هیوا

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 3:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.