هەواڵ
سبەینێ‌ دوا بڕیار دەدرێت..گۆڕان و كۆمەڵ قسەی كۆتایی دەكەن
سبەینێ حزبە كوردستانیەكانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی یەكلیستی لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق كۆدەبنەوە، ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات، لەگەڵ كۆمەڵ بەشداری ئەو كۆبونەوەیە ناكەن، هاوكات پەیامێكیش بڵاودەكەنەوە.

بڕیاروایە سبەینێ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ حزبە كوردستانیەكانی كەركوك لەناحیەی قەرەهەنجیر بۆ بڕیاردان لەبارەی پێكهێنانی هاوپەیمانی و یەكلیستی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق كۆبنەوە.

حەكیم عوبێد ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی و باژێروانی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "بۆ ئەو كۆبونەوەیە ئاگاداركراوینەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆبونەوەكە بەمەبەستی دروستكردنی یەكلیستیە، ئێمەو كۆمەڵیش یەكلابوینەتەوە، بەشداریی كۆبونەوەكە ناكەین".

وتیشی:"بەشدارینەكردنمان لەكۆبونەوەی داهاتوی حزبە كوردستانیەكان بەمانای ئەوە نایەت دژی بین، بەڵام تەنها بۆ ئەوەیە ئێمەو كۆمەڵ لەسەر هاوپەیمانێتیەكە یەكلابوینەتەوەو هیچ هۆكارێك بۆ بەشداری ئێمە لەو كۆبونەوەیەدا نییە تا بەشداریی بكەین".


SNN:

شادان حەسەن

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 3:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.