هەواڵ
ڕونكردنەوەی بەپەلە لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەكان دەدرێت
تائێستا حكومەتی عیراق هیچ وادەیەكی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان لەفڕۆكەخانەكانی هەرێم دیارینەكردوە، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش ڕونكردنەوە دەدات و زانیاریی لەبارەی 25ی ئەم مانگەوە ئاشكرادەكات.

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "جگە لەڕاگەیەنراوەكەی دوێنێی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عیراق و هەرێم سەبارەت بەكۆبونەوەكەی نێوان وەفدی هەرێم و ئەو وەزارەتە، هیچ زانیارییەكی زیاترمان نییەو تەواوی زانیارییەكان لەو ڕاگەیەنراوانەدا هەن".

بەوتەی تاهیر عەبدوڵڵا كە ئەندامی وەفدی هەرێم بوو لەو سەردانەدا، "تەنانەت لەڕاگەیەنراوەكەدا هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكانی هەرێم دیارینەكراوە، بۆیە ئەوەی دەوترێت ڕۆژی 25ی ئەم مانگە گەشتەكان دەكرێتەوە، تەنها پڕوپاگەندەیە".

ئەوەشی وت:" حكومەتی عیراقیش دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ماوەی راگرتنی ئەو گەشتانە درێژبكاتەوە كە رۆژی 28ی شوباتی 2018 كۆتایی دێت.

ڕونیشیكردەوە، "كۆبونەوەكەی سبەینێی نێوان هەردوو وەفدی هەرێم و عیراق، تەواوكاری كۆبونەوەكەی دوێنێ دەبێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، وەفدەكەی هەرێم تێگەیشتنێكی باشی بۆ دەستورو یاسا كارپێكراوەكانی عیراق هەبوە.


SNN:

ئەركان جەبار

  11 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 4:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.