هەواڵ
توركیاو عیراق هێزێكی زۆر گەورە بەرەو هەرێم جوڵە پێدەكەن
توركیا بەنیازە بەبیانوی كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ لەگەڵ عیراقدا بەدوری 15 كیلۆمەتر بێتە ناو خاكی هەرێمەوە، SNNیش ئەوەی زانیوە، عیراق بڕیاریداوە ئەگەر توركیا ئەوكارەبكات، هێزێكی ئێجگار زۆر بەئاراستەی دەروازەی پیشخابور جوڵە پێدەكات، توركیاش بۆ كارەكەی هێزێكی گەورەی ئامادەكردوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسنوری بادینانەوە دەست SNN كەوتوە، لەسەرەتای پەرەسەندنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا توركیا چەندجارێك جەختیكردۆتەوە، ڕێكەوتنێكی نوێیان لەگەڵ حكومەتی عیراق هەیە بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێی توركیا بەڕوی عیراقدا كە كردنەوەی ئەو دەروازەیەش دەكەوێتە سێگۆشەی سەرسنوری ڕۆژئاواو توركیاو عیراقەوە.
زانیاریەكان ئاماژە بەوەشدەكەن، توركیا بەبیانوی كردنەوەی ئەو دەروازەیەوە دەیەوێت 15 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستان ببەزێنێت و هێزەكانی بەئاراستەی خاكی هەرێم جوڵە پێبكات و دواتریش ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان دژی گەریلاكانی پەكەكە ئەنجامبدات.
ئەوەش زانراوە، توركیا پیلانی هێرشی بۆسەر هەرێمی كوردستان و پەكەكە هەیە، ئەوەش هەوڵێكە بۆ ئەوەی هێزەكانی عیراق پەلكێشی ناو خاكی هەرێمی كوردستان بكات و جێگیریان بكات.
وەكو زانراوە، عیراق ڕایگەیاندوە، ئەگەر مەترسیەكانی سوپای توركیا زیاتر بێت لەسەر خاكی عیراق، ئەوا هێزێكی ئێجگار گەورە بەرەو سنورەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا جوڵە پێدەكەن.

هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەش دەكرێت، حكومەتی توركیا دەیەوێت لەڕێگای كردنەوەی ئەو دەروازەیەی كە هاوسنورە لەگەڵ ڕۆژئاوا هێز بۆ هەرێم جوڵە پێبكات و ئەو ناوچانە داگیربكات، ئەوەش وایكردوە بەغدا ناچاربكات سوربێت لەسەر هەڵوێستەكانی لەبارەی دەروازە سنوریەكان و كۆنترۆڵكردنیان، بۆئەوەی هێزێكی گەورەو مەشق پێكراوی پڕچەكی ئامادەكردوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Jan 19 2018 4:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.