هەواڵ
پاشەکەوتی موچە بەفەرمانبەران دەدرێتەوە..میکانیزمەکەی ئاشکرادەکرێت
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەژماری تایبەتی بانک (حساب بانکی) بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ھەرێم دەکاتەوەو دواتریش سەرجەم پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی دەخاتەسەر، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی داراییش زانیاریی گرنگ لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، "دوای کردنەوەی حساب بانکی یان ڤیزە کارت یان پیم کارت بۆ فەرمانبەران دروستدەکرێت".

مەولود سابیر بەڕێوەبەری بانک لەوەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بەمیدیاکانی پارتی وتوە:"بۆ ئەوەی ھەرێم سەرجەم کێشەکانی چارەسەربێت، مانگانە پێویستی بەیەک ترلیۆن دینار ھەیە، بۆ دابەشکردنی موچەش بەبێ پاشەکەوت پێویستمان بە 850 ملیار دینار ھەیە".

وتیشی:"ھاوکات لەگەڵ موچە ھەرێم مانگانە 150 ملیاری دیکەشی پێویستە بۆ پڕۆژەکان، بۆیە ئەگەر یەک ترلیۆن دینار لەبەردەستی ھەرێم بێت، ھیچ کێشەیەکی دارایی نامێنێت، بۆ ئێستاش وەزارەتی دارایی و حکومەتی ھەرێم مانگانە پێویستیان بە 450 ملیار دینار ھەیە، ھەربۆیە لەئێستادا بانکەکانی ھەرێم کێشەی نەبونی پارەیان ھەیە".

پڕۆژەیەکی گرنگیشی سەبارەت بەبانکەکان ئاشکراکردو وتی:"بانکە حکومیەکان بەئەلیکترۆنی دەکرێن و پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانیش دەخرێتە نێو ئەو حساب بانکیەوە، ئەوکاتیش یان دەکرێتە ڤیزە کارت، یان پیم کارت، ئێستاش بانکی ئێمە لەقۆناغی ئەوەدایە سەرجەم کارەکانی بەئەلیکترۆنی بکرێت و مامەڵەکان بەئەلیکترۆنی بەڕێبکرێن".

ئەوەشی وت:"ئەگەر ئەوە تەواوبوو، دواتر پاشەکەوتی فەرمانبەر ھەرچەندێکی ھەبێت دەچێتەسەر حساب بانکیەکەیی و دەتوانێت لەمۆڵ و مارکێتەکان بەو ڕەسیدە شت بکڕێت".

بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دارایی زیاتر لەبارەی حساب بانکیەکەی فەرمانبەرانەوە ڕونکردنەوەیداو وتی:"کردنەوەی حساب بانکی بۆ فەرمانبەران بۆ ئەوەی پاشەکەوتەکانی بخرێتەسەر لەکارە لەپێشەکانی حکومەتە، چونکە چارەسەری دیکەی نییە، پاشەکەوت کە دەخرێتەسەر حیساب بانکی فەرمانبەران کێشەی حکومەت و خەڵکیش چارەسەردەکات و کێشەی نەبونی پارەی کاشیش چارەسەردەبێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Jan 23 2018 1:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.