هەواڵ
هه‌واڵێك له‌به‌غداوه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم
به‌غدا هه‌واڵێكی‌ خۆش به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌نروستی‌ و په‌روه‌رده‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ش ئاشكرایده‌كات، به‌رله‌وه‌ی‌ وردبینی‌ ته‌واوبێت موچه‌ی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ر له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ موچه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت".

نایف سامر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ عیراق و ئه‌ندامی‌ باڵای‌ لیژنه‌ وردبینی‌ له‌لیستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "لیژنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕاسته‌خۆ سه‌رپه‌رشتیده‌كات و سه‌رجه‌م نه‌خشه‌كێشان و ورده‌كاریی و به‌راوردكاریه‌كانی‌ ڕاده‌ستی‌ لیژنه‌ی‌ گشتیی‌ چاودێری‌ عیراق كردوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشانه‌ی‌ بۆیان دانراوه‌ كارده‌كه‌ن".

وتیشی:"ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ پێكهێنراوه‌ له‌لایه‌ن دیوانی‌ چاودێری‌ عیراقه‌وه‌ ژماره‌یان 14 كه‌سه‌و سه‌رجه‌م نه‌خشه‌و سیاسه‌تی‌ كاره‌كانیان پێسپێدراوه‌و له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "حكومه‌تی‌ به‌غدا چاوڕوانی‌ ته‌واوبونی‌ ئه‌و وردبینیه‌ ناكات و پێش كۆتاییهاتن به‌و وردبینیه‌، فه‌رمانبه‌رانی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ مژده‌یان به‌ده‌ستده‌گات ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ر له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ موچه‌كانیان به‌ده‌ستبگات".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌، به‌مزوانه‌ موچه‌ ورده‌گرن و چاوه‌ڕوانیه‌كانیان له‌كۆتاییدایه‌".


SNN:

ئازاد هیوا

  9 مانگ پێشتر - Jan 24 2018 2:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.