هەواڵ
250 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ نییه‌.. SNN هۆكاری ره‌وانه‌كردنی ئاشكرا ده‌كات
بانكی ناوه‌ندی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و 250 ملیار دیناره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، بۆ دابینكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی بێت، SNNیش هۆكاری ناردنی پاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ SNN له‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق ده‌ستی‌ كه‌وتووه‌، ئه‌و 250 ملیار دیناره‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كردووه‌، بۆ راییكردنی كاروباره‌كانی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندییه‌، نه‌ك بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی هه‌رێم.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، تائێستا ئه‌و 450 ملیار دیناره‌ی كه‌ به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی خراوه‌ته‌سه‌ر حساب بانكیی تایبه‌تی هه‌رێم، ده‌ستكاری نه‌كراوه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه‌ بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی هه‌یه‌، هیچ بڕیارێكی له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی SNN، تائێستا هه‌رێم له‌ گه‌یشتنی 250 ملیار دیناره‌كه‌ ئاگادار نییه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌كی له‌ به‌غداوه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌ بۆ مه‌به‌ستی ناردنی پاره‌كه‌.





SNN:

ئازاد هیوا

 3 هەفتە پێشتر - Jan 30 2018 9:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.