هەواڵ
هۆكاری به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ندێك له‌كارمه‌ندانی ناوخۆ ئاشكراده‌كرێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێپێدراوانه‌ ده‌دات كه‌ ساڵی 2017 خولیان ته‌واو كردووه‌، راوێژكارێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌كه‌یانه‌وه‌، پله‌ی هه‌ندێكانیان به‌رزنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ساڵی 2018دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و مفه‌وه‌زانه‌ی راگرت، كه‌ بڕوانامه‌ی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی (سه‌ره‌تایی)یان هه‌یه‌، وابڕیاربوو ئه‌و مفه‌وه‌زانه‌ نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی 2017دا خولی مفه‌وه‌زییان ته‌واو كردووه‌، به‌ڵام به‌شێكیان پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و به‌شێكی دیكه‌یان بۆیان نه‌كراوه‌.

لیوا سه‌عید محه‌مه‌د راوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ SNNی راگه‌یاند: پێشتر هه‌ركه‌سێك (12) ساڵ خزمه‌تی هه‌بوایه‌و سێ ساڵ به‌سه‌ر به‌رواری بوونیان به‌ڕێپێدراوی چوار تێپه‌ڕببوایه‌، خولێكیان ده‌بینی و ده‌كران به‌مفه‌وز به‌بێ ره‌چاوكردنی بڕوانامه‌.

وتیشی: "وه‌زیری ناوخۆی رێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد، به‌پێی ئه‌و رێنماییه‌ رێپێدراوی چوار دوای ته‌واوبوونی خولی مفه‌وزی پله‌كه‌ی به‌رزناكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی نۆی بنه‌ڕه‌تی (سێی ناوه‌ندی) نه‌بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی نابێت به‌مفه‌وه‌ز، ئه‌گه‌ر پێشتریش كرابێت نایاسایی بووه‌و ناكرێت به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی رابردوو هه‌ڵناوه‌شێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌شێك له‌وانه‌ی 2017 خولی مفه‌وه‌زییان ته‌واو كردووه‌ پله‌كه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و به‌شێكیان بۆیان نه‌كراوه‌، لیوا سه‌عید محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی 2017 مامه‌ڵه‌كه‌یان بۆ ته‌واو كراوه‌ پله‌كه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌یان دواكه‌وتووه‌و كه‌وتۆته‌ ساڵی نوێوه‌، رێنماییه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌و پله‌كه‌یان بۆ به‌رزنه‌كردوونه‌ته‌وه‌".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 2 هەفتە پێشتر - Feb 9 2018 8:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.