هەواڵ
به‌غدا له‌سه‌ر موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دێته‌ ده‌نگ
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق لیژنه‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێكده‌هێنێت، جێگری سه‌رۆكی  لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش، دوو رێگه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مافیان به‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

فالح ساری‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌ SNNی‌ راگه‌یاند:" بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكده‌هێنێت و دواتر راپۆرتێك پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت  بۆئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر.

وتیشی: رێگه‌ی دووه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ دیوانی‌ چاودێریه‌وه‌ وردبینی‌ بكرێت و زانیاری‌ له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه‌ و به‌پێی‌ مانگ و وه‌رز و ساڵ لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێت و بزانرێت هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی‌ چه‌ند پاره‌ی‌ لای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ به‌راستی‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تدا كار ده‌كه‌ن، فه‌رمانبه‌ری‌ حكومه‌تی‌ عیراقن و مافیان به‌سه‌ر به‌غداوه‌ هه‌یه‌ ته‌واوی‌ موچه‌كانیان بۆ ره‌وانه‌ بكات.


SNN:

ئازاد هیوا

  3 مانگ پێشتر - Feb 9 2018 9:06AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.