هەواڵ
نوێترین قسه‌ی‌ وه‌زیری‌ دارایی له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هیچ واده‌یه‌كی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كردوه‌، به‌ڵام لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت:"وه‌زیری‌ دارایی پێی‌ وتین هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كم له‌به‌رده‌ستدانییه‌ بۆ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌".

قادر ڕه‌زگه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌باره‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ چوینه‌ لای‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ و پێمانوت له‌وكاته‌ی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ هه‌یه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ڕیزبه‌ندی‌ یه‌كه‌مدایه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌تان پێشێلكردوه‌".
وتیشی‌:"وه‌زیری‌ دارایی‌ ڕاشكاوانه‌ پێی‌ وتوین، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌مان نییه‌ بۆ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ لێهاتوه‌، چونكه‌ كۆی‌ ئه‌و گوژمه‌یه‌ی‌ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ پێویسته‌ 146 ملیار دیناره‌، ئێمه‌ش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌مان له‌به‌رده‌ستدانییه‌ تا دابه‌شی‌ بكه‌ین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ قسه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ وه‌زیری‌ دارایی ئاشكراكردو وتی‌:"ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دابینكردنی‌ ئه‌و 146 ملیار دیناره‌ی‌  وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بواستاینایه‌ تابێته‌ به‌رده‌ستمان، ئه‌وا ده‌بوو تائێستا ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنی‌  موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ نه‌كردایه‌، كاتێكیش دابه‌شمانكردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌بوه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ كولفه‌كه‌یان كه‌مبوه‌".



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 2 هەفتە پێشتر - Feb 9 2018 8:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.