هەواڵ
SNN ناوەڕۆکی راپۆرتی سەرەتایی موچەی پەروەردەو تەندروستی ئاشکرادەکات
لیژنەی وردبینی لە موچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ھەرێم، راپۆرتی سەرەتایی ئاراستەی حەیدەر عەبادی دەکات، ئەندامێکی لیژنەکەش، ناوەڕۆکی راپۆرتەکە ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت: بەقسەی دیوانی چاودێری دارایی عیراق، عەبادی داوای ئەو لیستەی کردووە بۆ خەرجکردنی موچە.

د.ڤیان حسێن، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی وردبینی موچە، بە SNNی راگەیاند: بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو راپۆرتی سەرەتایی لیستی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بەرز بكرێتەوە بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڵام دوێنێ راپۆرتەكە بەرزكراوەتەوە.

وتیشی:" سەرۆك وەزیران، دیوانی چاودێری دارایی راسپاردبوو بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی راپۆرتێكی بخەنە بەردەست بۆ خەرجكردنی موچە، ئێستا راپۆرتەكە بۆ عەبادی بەرزكراوەتەوەو چاوەڕوانی بڕیاری ناوبراو دەكەین".

ئەندامەكەی لیژنەی وردبینی، ناوەڕۆكی راپۆرتە سەرەتاییەكەی ئاشكراكردو وتی: "لەڕاپۆرتەكەدا نوسراوە (100%) پێداچوونەوەمان بەلیستی بایۆمەتری موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم كردووەو زیاتر لە 97%ی پاكەو هیچ كێشەیەكی نییە".

وتیشی: "وردبینی مەیدانی كە لەوەزارەت و فەرمانگەكان دەستیپێكردووە، هیچ پەیوەندییەكی بەخەرجكردنی موچەوە نییە، بەڵكو پڕۆسەیەكی بەردەوامەو وەكچۆن لەعیراق هەموو فەرمانگەیەك داتابەیسكی هەیە، لەهەرێمیش دروستدەكرێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  8 مانگ پێشتر - Feb 12 2018 10:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.