هەواڵ
یەکێتی لەسەر ڕێگریکردن لەوردبینی و ناردنی موچە ھۆشداریدەدات.. "خیانەتی گەورەی نیشتمانیە"
یەکێتی لەسەر ڕێگریکردن لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن بەغدا و دروستکردنی بەربەست لەبەردەم کاری لیژنەکانی وردبینی لەلیستی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، ھۆشداریدەدات و پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران، ھەر ھەوڵێکی لەو جۆرە بە خیانەتی گەورەی نیشتمانیی وەسفدەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: بەھیچ جۆرێک قبوڵی ناکەین بەربەست لەبەردەم قوتی ھەرێم دروستبکرێت".

نەوزاد ڕەسوڵ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: ھەر لایەنێک ڕێگری لەپرۆسەی وردبینی لەلیستی موچەخۆرانی ھەرێم بکات، یاخود ھەر لایەنێک لەبەغداوە ھەوڵی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم ناردنی موچە بدات، خیانەتکردنە لەخۆی و موچەخۆرانی ھەرێم.

وتیشی:" ھیچ لایەنێکی سیاسی جورئەتی ئەوە ناکات بەراستەوخۆو ناراستەوخۆ ڕێگری لە قوتی خەڵک بکات، بەتایبەت لەم قۆناغە سەختەی موچەخۆرانی ھەرێم تێیکەوتوون، کە ئەو کارە دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتمانیی و کۆمەڵایەتی لەخەڵک".

نەوزاد ڕەسوڵ ئاشکراشیکرد: ھیچ ھەوڵێکی ئاشکرامان نەبینیووە کە بەربەست لەبەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن بەغداوە دروستبکرێت، ھەر ھەوڵێکیش ببینین قبوڵی ناکەین و ھەڵوێستی توندمان دەبێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 8:09AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.