هەواڵ
سلێمانی ... گەسی تاکسی دادەخرێت
بەھۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و ھەبونی خۆراکی خراپبوو لەشوێنەکەیدا، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردەمەنیەک بەناوی (گەسی تاکسی)یان داخست، سەرۆکی لیژنەکەش ڕایدەگەیەنێت، "سەرباری سەرپێچی، ھاوکات مۆڵەتی کارکردنیشی نەبوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە تێیدا، گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندوە، "لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکان، لەگەسی تاکسیدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی خراپبودا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "بەگوێرەی ڕێنماییە تەندروستیەکان، پاش ماوەیەکی کەم لەدروستکردنی ئەو خۆراکە مادانە پێویستە بەکاربھێنرێن و نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر ھەڵبگیرێت تەنانەت ئەگەر بەفرگەکانیش بەکاربھێنرێت".

جەختیشیکردۆتەوە، "لەگەسی تاکسیدا دەستبەسەر (٥ کیلۆ مایۆنیزو ٥ کیلۆ ھەویری پیتزاو ٥ کیلۆ باڵی مریشک و ٥ کیلۆ زەیت و ٣ کیلۆ ھەویری فلافل)ی خراپبودا گیراوە کە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نەبون، لەگەڵ نەبونی مۆڵەتی کارکردندا".

گۆران قادر ئەوەشی وتوە:"بەھۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی کارکردن و زۆری سەرپێچیەکانیەوە، لیژنەی باڵای لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت، بڕیاری داخستنی شوێنەکەیداوەو خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی یاسا دەکاتەوە، ھەروەھا سەرجەمی خۆراکە دەستبەسەرداگیراوەکەش لەناودەبرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 10:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.