هەواڵ
نامەیەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری ڕۆشنبیریی ھەرێم دەکرێت
گروپی کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازیی لەنامەیەکی بەپەلەدا بۆ وەزیری ڕۆشنبیریی داوادەکات، سەرجەم بەرھەمە ھونەریی و دراما تورکیەکان لەکەناڵە کوردیەکاندا ڕابگرێت وەکو کاردانەوەیەک لەبەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین.

بەگوێرەی نامەیەکی گروپی کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازیی کە ئاراستەی وەزیری ڕۆشنبیریی کراوەو وێنەیەکی تایبەت بۆ SNN نێردراوە تێیدا ھاتوە ((وەکو ھەمولایەک ئاگادارن لەئێستادا پەلامارێکی ناڕەواو نابەرابەر دەکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەعەفرین لەلایەن تورکیاوە بەو ھۆیەشەوە تائێستا سەدان ھاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی)).

لەبەشێکی دیکەی ئەو نامەیەدا بۆ وەزیری ڕۆشنبیریی نوسراوە:"وەک بەرەنگاربونەوەیەک لەبەرامبەر ئەو دوژمنکاریەی تورکیاو وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، دەبوو بایکۆتی ھەموو بەرھەمێکی تورکی بکرایە، لێرەوە وەک ئەرکێک، ئێمە داواکارین لەبەڕێزتان بڕیاربدەن بەڕاگرتنی بەرھەمە ھونەریە تورکیەکان لەفیلم و دراماکان لەکەناڵەکانی ھەرێمی کوردستان".

لەکۆتاییدا ئەوەش ھاتوە ((ھیوادارین وەزیری ڕۆشنبیریی کار لەسەر داواکاریەکەمان بکات و بەھەندی وەربگرێت)).


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 11:40AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.