هەواڵ
لەڕێگەی پێنج موشەکەوە تورکیا بۆردومانی ناوەندی شاری عەفرین دەستپێدەکات
لەپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆردومانی ناوەندی شاری عەفرینیان دەستپێکردوە، بەرپرسێکی باڵای کانتۆنی عەفرینیش وردەکاریی زیاتر سەبارەت بەو بۆردومانە لەڕێگەی SNNوە ئاشکرادەکات و دەڵێت:"لەئاسمانەوە پێنج موشەکی کێشاوە بەناوەندی شارەکەداو شەھیدو برینداریش ھەیە".

ھێڤی مستەفا ھاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین بەSNNی ڕاگەیاند، "پەلامارەکانی سەر عەفرین لەڕۆژی ٢٥دایەو پەلاماری قورس لەسەر عەفرین ھەیەو بۆردومانیش بەقورسی بەردەوامە".

ئاشکراشیکرد، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج موشەک ئاراستەی ناوەڕاستی شاری عەفرین کرا کە ھەر پێنج موشەکەکە لەنزیک عەفرین کەوتونەتەوەو ژمارەیەکی زۆریش ژن و منداڵ شەھیدبون".

بەوتەی ھاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین، "تورکیا بەھەموو شێوەیەک پەلامارەکانی سەر عەفرینی چڕکردۆتەوە، بۆیە ئێمەش وەکو عەفرین داوا لەگەلی کورد دەکەین، لەھەر شوێنێک ھەن چالاکییەکانیان زیاتربکەن بۆ فشارخستنەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا سنورێک بۆ پەلامارەکانی تورکیا دابنێت".

دەشڵیت:"کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤیش پێویستە ئەو بێدەنگیە بشکێنن، چونکە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەعەفرین لەوپەڕی خراپی و مەترسیدایەو ھاوڵاتیان لەژێر زەمینەکاندا ژیان دەگوزەرێن".

ئاشکراشیکرد،  "لەئێستادا دەرمانی چارەسەر لەنەخۆشخانەکەی عەفرین کە تاکە نەخۆشخانەیە کەمبۆتەوە، پێویستمان بەدەرمان ھەیە، تورکیاش دەیەوێت ئەو نەخۆشخانەیە لەچارەسەرکردن ڕابگرێت و وەفدی باشوری کوردستانیش کە ئێستا لەعەفرینن بەچاوی خۆیان دۆخەکەیان بینیوە".

ژمارەی شەھیدو بریندارانیشی لەیەکەم ڕۆژی پەلامارەکەی سەر عەفرینەوە ئاشکراکردو وتی:"ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی شەھیدو بریندار زیاتردەبێت، بەجۆرێک تائێستا ٢٠٠ ھاوڵاتی شەھیدبون و ٤٠٠  کەسی دیکەش برینداربون  کە ژن و منداڵیشیان لەناودا ھەیە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 1:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.