هەواڵ
باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، توانیویانە باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن، وتەبێژی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "باندەکە لەچوار کەس پێکھاتون".

ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەSNNی ڕاگەیاند، "ماوەیەکە لەناوچەکانی نزیک کفری لەلایەن ژمارەک کەسی نەناسراوەوە ڕێگری لەھاوڵاتیان دەکرێت و پارەو کەرەستەکانیان لێ دەسەنن".

وتیشی:"دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن ھێزەکانمانەوە، توانیان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو باندێکی دزیکردن دەستگیربکەن لەسەر ڕێگەی (سەرقەڵا ـ کەلار) کە ڕێگەیان لەھاوڵاتیان گرتبوو".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "لەوکاتەدا لەلایەن ھێزەکانمان دەستبەجێ ئەو باندە دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر سەرجەم کەرەستەکانیاندا کە بریتین لەئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان) ھەروەھا ماتۆڕسکیلێک و سێ چەکی جۆری کڵاشینکۆف".

سەبارەت بەوکەسانەشی دەستگیرکراون وتی:"ئەوانەی دەستگیرکراون چوار کەسن و ھەر چواریان بران و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەرو بەگوێرەی یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامەو لەکاتی لێکۆڵینەوەکانیشدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 1:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.