هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی كۆتا بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ یه‌كگرتو‌و ده‌ركرد
سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆتا بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ركردو بڕیاریدا به‌قبوڵكردنی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان، ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ده‌ست SNN كه‌وتوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پاڵپشت به‌حوكمه‌كانی‌ یاسای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ژماره‌ (3)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ پێماندراوه‌ به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ دوه‌م له‌یاسای‌ سێیه‌م هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ ژماره‌ (3)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراوی‌ ژماره‌ 16ی‌ ساڵی‌ 1999 بڕیارێك له‌باره‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ یه‌كگرتوو دراوه‌.
له‌و نوسراوه‌دا هاتوه‌ ((بڕیاردراوه‌ محه‌مه‌د قادر هاودیانی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، هه‌روه‌ها مه‌ولود موراد محێدین وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ په‌رله‌مان و وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ به‌وه‌كاله‌ت و غازی‌ سه‌عید سلێمان وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ كۆچ و كۆچبه‌ران)).
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "ئه‌وانه‌ی‌ ناویان هێنراوه‌ له‌ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن تاوه‌كو وه‌زیرێكی‌ دیكه‌ له‌شوێنه‌كانیان داده‌نرێت یان كاره‌كانی‌ وه‌زاره‌ت به‌وه‌زیرێكی‌ دیكه‌ ده‌سپێردرێت به‌وه‌كاله‌ت و ئه‌و فه‌رمانه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌كرێت".



SNN:

  3 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 3:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.