هەواڵ
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی هات
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌، كۆتایی هات و بڕیاریش درا سه‌رجه‌م تێبینییه‌كانی كوردو سوننه‌و نوێنه‌رانی پارێزگا نه‌وتییه‌كان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.

رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌ SNNی‌ راگه‌یاند:" ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ تێبینیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عیراق هه‌بوو به‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانیشه‌وه‌، تێبینییه‌كانیان ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ داریی كرد، بۆئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی حكومه‌ت بكرێت به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و جێبه‌جێكردنی.
وتیشی: بڕیاره‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌، هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عیراق كۆببنه‌وه‌.
له‌دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنه‌كه‌ش، كه‌ دواخرا بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15ی 2ی 2018، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاشكرایكردووه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی دارایی، بڕیاریدا به‌ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی كوتله‌كان و لیژنه‌ی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینیانه‌ی كه‌ نوێنه‌رانی كوردو سوننه‌و پارێزگا نه‌وتییه‌كان هه‌یانه‌، كۆده‌كرێنه‌وه‌و له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و جێكردنه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ به‌ر له‌ په‌سه‌ندكردنی.





SNN:

ئازاد هیوا

 هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 4:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.