هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نه‌وت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 13ی 2ی 2018، له‌كاتی داخستنی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی دابه‌زی و نرخی نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی.

نوسینگه‌ی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلاری ئه‌مریكی 123 هه‌زارو 700 دینار.
100 یۆرۆ 152 هه‌زارو 250 دینار.
100 پاوه‌ن 171 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 26 هه‌زارو 250 دینار.
100 لیره‌ی توركی 33 هه‌زار دینار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوو به‌ 123 هه‌زارو 800 دینار.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 62 دۆلارو 48 سه‌نت دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ 63 دۆلارو 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 5:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.