هەواڵ
ژماره‌یه‌كی‌ زۆر په‌له‌وه‌ر له‌گوندێكی‌ نزیك سلێمانی‌ مردارده‌بنه‌وه‌
به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ كوشنده‌وه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌باڵنده‌و په‌له‌وه‌ره‌كانی‌ گوندێكی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ناوچون و دانیشتوانی‌ گونده‌ش داوای‌ به‌هانه‌وه‌چون له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڤێته‌رنه‌ری‌ سلێمانیش په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و گونده‌ ده‌كات.

دانیشتوانی‌ گوندی‌ قه‌مه‌رتلی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ SNNوه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌ری‌ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی‌ باڵنده‌و په‌له‌وه‌ره‌كانیان دوچاری‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ كوشنده‌ بونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌په‌له‌وه‌ره‌كانیان مردون و مه‌ترسی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ی‌ لێده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.ئاری‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڤێته‌رنه‌ری‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌لایه‌ن دانیشتوانی‌ ئه‌و گونده‌وه‌ له‌هه‌بونی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌".

له‌په‌یامێكی به‌په‌له‌شدا بۆ خه‌ڵكی‌ ئه‌و گونده‌، د.ئاری‌ وتی‌:"هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گونده‌ ده‌توانن نمونه‌یه‌ك له‌په‌له‌وه‌ره‌كانیان بۆ بنكه‌ی‌ ڤێته‌رنه‌ری‌ له‌سلێمانی‌ یان شارۆچكه‌ی‌ پیره‌مه‌گرون بێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین جۆری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 8:39AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.