هەواڵ
هه‌نگاوێكی‌ مه‌ترسیداری‌ عه‌بادی دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران مه‌ترسیه‌كی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌باره‌ی‌ وردبینی له‌لیسته‌كان و ناردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "عه‌بادی به‌نیازه‌ تامانگی پێنجی ئه‌مساڵ وردبینی‌ له‌لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه‌ نه‌ك موچه‌, به‌ڵكو سولفه‌یه‌كیش ڕه‌وانه‌بكات".

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری‌ كورد  له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی‌ ئه‌نجاممانداوه‌، عه‌بادی موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ناكات".

وتیشی:"ئه‌و لیژنه‌ وردبینیانه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم كراون به‌نیازن تاوه‌كو مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵ هه‌رێم سه‌رقاڵبكه‌ن به‌وردبینی‌ له‌لیستی‌ موچه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ درێژبكرێته‌وه‌ تائه‌وكاته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراقدا ئه‌نجامده‌درێت".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، "له‌ئێستادا فشاری نێوده‌وڵه‌تی‌ زۆر له‌سه‌ر عیراق هه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌بكات، بۆئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا هاتونه‌ته‌ ده‌نگ".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، سه‌رباریی ئه‌وه‌ی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ كوه‌یتیشدا  فشاری زۆر خراوه‌ته‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عه‌بادی كه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌بكات، به‌ڵام عه‌بادی‌ تائێستا نه‌چۆته‌ ژێر باری‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك سولفه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌ئێستادا له‌ناو عیراق عه‌بادی وا خۆی نیشانده‌دات كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ لاوازكردوه‌ ئه‌گه‌ر موچه‌ ڕه‌وانه‌بكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی‌ ده‌بێت، بۆیه‌ ئاماده‌نییه‌ تاوه‌كو دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم بنێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 9:35AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.