هەواڵ
كاتژمێرێك وه‌فدی‌ هه‌رێم و به‌غدا له‌هۆڵی‌ چاوه‌ڕوانیدا ڕاگیران
له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ كوه‌یت كه‌ تایبه‌تبوو به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق، ڕێگریی له‌وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا كرا به‌شداریی دوایین كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی كۆنگره‌كه‌ بكه‌ن و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ كاتژمێرێك له‌هۆڵی‌ چاوه‌ڕوانی‌ ڕاگیران.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كوه‌یته‌وه‌ به‌SNN دراون، ئه‌مڕۆ وه‌ك كۆتا ڕۆژی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق كه‌ له‌كوه‌یت ئه‌نجامده‌درا كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میری كوه‌یت به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باج بۆ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا دروستنه‌كرا، بۆ ماوه‌ی‌ كاتژمێرێك ڕێگریان لێكرا بچنه‌ هۆڵی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌.

ئه‌وه‌ش زانرا، كوه‌یتیه‌كان ڕه‌تیانكردۆته‌وه‌ ڕێگه‌بده‌ن به‌بێ باج و ناسنامه‌ی تایبه‌ت نوێنه‌رانی‌ هه‌رێم و عیراقیش به‌شداری له‌دوایین كۆبونه‌وه‌دا بكه‌ن.

ئه‌و دوو وه‌فده‌ كه‌ پێكهاتون له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتارانی‌ عیراق، هاوكات له‌هه‌رێمیش وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و پارێزگاره‌كان له‌به‌رده‌م ده‌رگای كۆبونه‌وه‌ی میریی بۆ كاتژمێرێك وه‌ستێنران و ڕێگه‌ی به‌شداریان پێنه‌درا، دواتر باجیان بۆكراو به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.

كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له‌ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكردو ئه‌مڕۆ 14ی 2ی 2018 كۆتا ڕۆژی كۆنگره‌كه‌یه‌.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 9:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.