هەواڵ
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی‌ وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غداو گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پشكی‌ كوردو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوانیان، سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌  حكومه‌تیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شیعه‌ هه‌وڵده‌دات پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ به‌و شێوازه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ تێبپه‌ڕێنن و داواكاری كورد جێبه‌جێنه‌كرێت".

سه‌میر هه‌ورامی سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر باس له‌سه‌ردانی‌ وه‌فدی حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا كراوه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌و قسه‌ش له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ وه‌فده‌كه‌ نه‌كراوه‌".

وتیشی‌:"له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی عیراقه‌وه‌ بۆچونێك هه‌یه‌ كه‌ لایه‌نی‌ شیعه‌ هه‌ر هه‌نگاوێكیان ویستبێت  تێیانپه‌ڕاندوه‌، بۆیه‌ ئێستاش هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئامانجه‌یه‌ یاسای‌ بودجه‌ به‌و شێوه‌ی ئێستا كه‌ هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكه‌ن و پشكی‌ كورد كه‌مبكه‌نه‌وه‌".

سكرتێری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ئێستادا هه‌وڵ و فشاره‌كانیان خستۆته‌كارو ڕێگه‌ناده‌ن پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌و پشكی‌ كورد  به‌و ڕێژه‌یه‌ دیاریكراوه‌ په‌سه‌ندبكرێت، "چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ بێت، به‌زیانی‌ كورد ده‌شكێته‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 11:23AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.