هەواڵ
سبه‌ینێ بڕیاری‌ كۆتایی له‌باره‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتیی ده‌درێت
سبه‌ینێ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت و هه‌وڵده‌درێت بگه‌ین به‌بڕیاری كۆتایی".

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی له‌لێدوانێكدا به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سبه‌ینێ 15ی 2ی 2018 هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان كاتژمێر 11 كۆده‌بینه‌وه‌".

سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بابه‌تی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت و هه‌وڵده‌درێت بگه‌ین به‌بڕیاری‌ كۆتایی".

سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی واده‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی‌:"بابه‌تی كۆنگره‌ پێویستی به‌ئاماده‌كاریه‌، ئایا كۆنگره‌ ببه‌ستین، ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ ببه‌ستین كه‌ی بیبه‌ستین، ئایا ده‌توانین ڕۆژی 5ی 3ی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ببه‌سترێت یاخود كاته‌كه‌ی پێشبخه‌ین یان دوای بخه‌ین، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا تاوتوێی كۆی ئه‌و پرسانه‌ ده‌كه‌ین".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 11:53AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.