هەواڵ
عه‌بادی وه‌زیره‌ كورده‌كان فه‌رامۆش ده‌كات
نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ حكومه‌ت به‌ دوا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی هه‌رێم و زیادكردنی پشكی 17% ده‌زانن و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت: عه‌بادی گوێ به‌ بۆچوونی وه‌زیره‌ كورده‌كان نادات.

ئالاَ تاڵه‌بانی‌، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌SNNی‌ رایگه‌یاند:" نيگه‌رانین له‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین جارو له‌ چه‌ندین كۆبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، داوامان كردووه‌ تێبینیه‌كانی‌ كورد له‌ یاسای بودجه‌دا جێگیر بكرێت، به‌لاَم بێ ئه‌نجام بووه‌.

وتیشی:" دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردن، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ په‌رله‌مان، وه‌ك كوتله‌ كوردییه‌كان ده‌نگی پێناده‌ین".

ئاشكراشیكرد له‌ ئێستادا سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ گه‌رێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی كردوه‌ راپۆرتێكی‌ نوێ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌م دوایه‌ی‌ حكومه‌ت ئاماده‌بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ك كورد به‌رچاوڕوونی‌ زیاترمان له‌سه‌ر جێگیركردنی‌ مافه‌كانمان ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌رۆڵ و كاریگه‌ری‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ جێگیكردنی‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای‌ بودجه‌، ئالاَ تاڵه‌بانی‌ وتی‌:" به‌دڵنیایه‌وه‌ وه‌زیره‌كانمان بۆچوون و تێبینی‌ خۆیانیان له‌سه‌ر یاساكه‌ داوه‌، به‌لاَم سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ دارایی گوێی‌ لێنه‌گرتوون و داواكانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.


SNN:

ئازاد هیوا

  3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 12:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.