هەواڵ
توركیا به‌فه‌رمی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر سێ‌ ناوچه‌ی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات
توركیا هێرشده‌كاته‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، عیراق له‌و هێرشانه‌دا هاوكارییان ده‌كات، ده‌شڵێت، هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر (قه‌ندیل، مه‌خمورو شنگال) له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌په‌راوێزی‌ كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌كوه‌یت په‌یامێكی‌ له‌دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌كه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

چاوش ئۆغڵو وتی‌:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ناده‌ین چیتر په‌كه‌كه‌ له‌هیچ ناوچه‌یه‌كی‌ عیراق بمێنێته‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌توركیاو دواتریش ئێستا له‌سوریا ده‌ستمان پێكردوه‌ كه‌ ڕێگه‌ی‌ مانه‌وه‌یان پێناده‌ین".

وتیشی‌:"به‌هاوكاریی عیراق هێرشده‌كه‌ینه‌سه‌ر (قه‌ندیل، مه‌خمورو شنگال)و چیتر ڕێگه‌ناده‌ین په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ بمێنێته‌وه‌، ئێمه‌ بڕیارمانداوه‌ له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ هاوكاریی عیراق بكه‌ین و عیراقیش له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ هاوكاریی ئێمه‌ ده‌كات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 1:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.