هەواڵ
موچەی ئەم توێژانە دەخرێتەسەر بەغدا
موچەی خانەنشینان و شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دەخرێتەسەر بەغدا، پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: وەک ھەنگاوی یەکەم کار لەسەر گواستنەوەی موچەی زیندانیانی سیاسی و خانەنشینکراوانی پێش راپەڕین، بۆسەر بەغدا دەکەین.

زانا روستایی، پەرلەمانتاری کوردو ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی راگەیاند: لەھەوڵی ئەوەداین موچەی  (خانەنشین، شەھیدان و زیندانیانی سیاسی)ی ھەرێم بخرێتەسەر حکومەتی عیراق، چونکە ھەندێک لەو موچەخۆرانە بەراورد بە ھاوتاکانیان لەعیراق ماف و ئیمتیازاتیان کەمتر پێدراوە.

وتیشی: "پێویستە ھەرێم رەزامەندی دەرببڕێت بەوەی ئەرکی پێدانی موچەی ئەو موچەخۆرانە لەسەر خۆی لاببات و ھەمووی بخرێتەسەر حکومەتی ناوەندی، ئەوکاتە بەغدا پێوەرەکانی خۆی لەسەر فەرمانبەران و موچەخۆران جێبەجێدەکات، ئەوانەی راستەقینەن موچەکانیان پێدەدرێت و ئەوانەی ناشایستەن موچەکانیان دەبڕدرێت".

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئەو داواکارییە بۆ حەیدەر عەبادی، زانا روستایی وتی:" لەدانیشتن و کۆبوونەوەکاندا داوامان لێکردووە، وەڵامەکەشی ئەوەیە لەئێستادا سەرقاڵی وردبینین، دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆسەیە، گفتوگۆی لەسەر چارەنووسی ئەو موچەخۆرانەش دەکرێت و بڕیاری لێدەدرێت".

ئاشکراشیکرد، وەک ھەنگاوی یەکەم لەئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن خانەنشینانی پێش راپەڕین کە لێبڕینەکەیان بۆ حکومەتی عیراق بووە، لەگەڵ زیندانیانی سیاسی، موچەکانیان بخرێتەسەر حکومەتی عیراق، پاشان کار لەسەر گواستنەوەی موچەی کەسوکاری شەھیدانیش دەکەن.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 3:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.