هەواڵ
کشتوکاڵی گەرمیان مەترسییەک ئاشکرادەکات
کشتوکاڵی گەرمیان ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بەئەگەرەکانی وشکەساڵی لەگەرمیان و بەڕێوەبەری پلاندانان لەکشتوکاڵی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت، "ئەو بارانەی لەدوو ڕۆژی ڕابردودا لەگەرمیان باریوە ھیچ سودێکی بۆ کشتوکاڵ نابێت".

جەعفەر عەلی لێپرسراوی ھۆبەی کەشناسی گەرمیان بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا لەتەواوی گەرمیاندا ٤٥ ملم بارانباریوە، ئەو ڕێژەیەش جێگەی دڵخۆشی نییە، لەبەرئەوەی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتیی پێوستی بە 250 بۆ 300 ملم ئاوی باران ھەیە".

وتیشی:"ساڵی پار لەناوچەکەدا 110 ملم باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ تائێستا نیوەی ساڵی ڕابردوش باران نەباریوە".

لەلایەکی دیکەشەوە مەریوان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پلاندانان لەکشتوکاڵی گەرمیان بۆ SNNی ڕونکردەوە، "ئەو بارانەی ماوەی دوو ڕۆژە لەھەرێم و گەرمیانیش باریوە، بەھۆی دواکەوتنی، ھیچ سودێکی بۆ کشتوکاڵ نابێت".

ئەوەشی وت:"تەنھا دەتوانین بڵێین ئەو بارانەی لەناوچەی گەرمیان باریوە سودی بۆ ئەو زەویە کشتوکاڵیانە دەبێت کە پشت بەئاودێری دەبەستن و ھاوکاریان دەبێت لەئاودێریدا، بەڵام بەرھەمی کشتوکاڵی ئەو زەویانەی کە پشت بەئاوی باران دەبەستن، زۆر کەم دەبێت و مرۆڤ لێی سودمەندنابێت".


SNN:

ئازاد ھیوا

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 4:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.