هەواڵ
سوننە ڕێكەوتن و هەماهەنگی لەگەڵ كورد ڕەتدەكاتەوە
سەرباری تێبینەكانیان لەسەر یاسای بودجە، هێزە سوننەكانی ئەنجومەنی نوێنەران هەر جۆرە ڕێكەوتنێك لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكاندا ڕەتدەكەنەوە، پەرلەمانتارێكی سوننەش بەڵێنێكی عەبادی بەوان وەكو سوننەكان ئاشكرادەكان.

مەحاسن حەمدون پەرلەمانتاری سوننەو ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "تێبینیەكانمان لەسەر یاسای بودجەی گشتیی عیراق گەڵاڵەكردوەو لەم ڕۆژانەدا ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەین".

وتیشی:"جارێكی دیكە ئەو پڕۆژەیاسایەی كە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆمان نێردراوە بەهیچ جۆرێك تێبنیەكانی سوننەو فراكسیۆنە كوردیەكان و نوێنەرانی پارێزگا نەوتیەكانی تێدا جێگیرنەكراوە، بۆیە بڕیارمانداوە بیگەڕێنینەوە بۆ حكومەت تاوەكو پێداچونەوەی پێدابكات".

سەبارەت بەڕێكەوتنی لایەن ناڕازییەكان لەسەر یاسای بودجە بەتایبەت كوردو سوننەكان مەحاسن حەمدون وتی:"بەداخەوە هیچ ڕێكەوتن و هەماهەنگیەك لەنێوانماندا نییەو هەر فراكسیۆنەو بەجیا تێبینی خۆی پێشكەش بەلیژنەی دارایی كردوە".

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا لیژنەكەیان سەرجەم تێبینی فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی لایەو لەم ڕۆژانەشدا ڕەوانەی حكومەت دەكرێت.


SNN:

ئازاد هیوا

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 4:30PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.