هەواڵ
ناوی سەرۆكی لیستەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن ئاشكرادەكات
یەكێتی ناوی سەرۆك لیستەكانی لەپارێزگاكانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی عیراق ئاشكرادەكات، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیش جەختدەكاتەوە، بەرلەكۆتاییهاتنی وادەكەی كۆمسیۆن، یەكێتیی ناوەكان ڕادەستدەكات.

سبەینێ‌ 15ی 2ی 2018 دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی كاندیدو هاوكات سەرۆكی لیستەكان بەكۆمسیۆن، لەو ڕوەشەوە شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند"وەك یەكێتیی لیستی ناوی كاندیدو سەرۆك لیستەكانمان  بەكۆتاهێناوەو سبەینێ‌ 15ی 2ی 2018 ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی دەكەین".

ئەوەشی وت"هیچ گرفتێك لەپێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدەكانمان نابێت و بەرلەو وادە یاساییەی لەلایەن كۆمسیۆنەوە دیاریكراوە، لیستەكان پێشكەش بەكۆمسیۆن دەكەین".

لەلایەكی دیكەشەوە، بڕیار ڕەشید وتەبێژی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند"سەرۆكی لیستی یەكێتیی لەپارێزگای سلێمانی(د.جوان ئیحسان) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە، لەپارێزگای هەولێر(هەرێم كەمال ئاغا) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە.
ئەوەشی وت"لەپارێزگای دیالە سەرۆكی لیستی یەكێتیی(شێركۆ میروەیس) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەبێت، هاوكات لەسنوری پارێزگای دهۆكیش(هاشم محەمەد)ەو لەسنوری پارێزگای نەینەواش(حسێن حەسەن)ە، بۆ سەرۆكی لیستی یەكێتیش لەبەغدا (صاحب رەشید)سەرۆكایەتی لیستەكە دەكات".


SNN:

خێڵان ـ سۆران

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 7:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.