هەواڵ
پارتی سەرۆكی لیستی بۆ هەڵبژاردنەكان نابێت
پارتی دیموكراتی كوردستان لیستەكەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەیەو ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت:پارتی لەهیچ پارێزگایەك سەرۆكی لیستی نابێت، بەڵكو تەنیا لیستی كاندیدی دەبێت.

ئاراس حەسۆ ئەندامی سەركردایەتی پارتی بەSNNی راگەیاند: پارتی لیستی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەیەو لەهەر پارێزگایەك لیستێك ئامادەكراوە.

وتیشی"وەكو پارتی لەهیچ پارێزگایەك سەرۆكی لیستمان نابێت، تەنیا لیستەكان پێشكەش دەكرێت، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەركەوتنی ژمارەی كورسییەكانمان، ئەوكاتە سەرۆكی لیست لەبەغداوە دیاریدەكەین".

سەبارەت بەوەی ئایا لەڕووی رێكاری كۆمسیۆنەوە دەكرێت بەبێ سەرۆك لیست پێشكەش بكرێت، ئاراس حەسۆ وتی"لەڕووی رێكارەكانی كۆمسیۆنەوە كارێكی ئاساییەو گرنگ ئەوەیە لیستێك هەبێت بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بێت".

دەشڵێت"بەپێی پیتی ئەبجەدی ناوی كاندیدەكان نووسراوەو پێشكەشی كۆمسیۆن دەكرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 8:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.