هەواڵ
دواین لێدوانی وەزیری دارایی لەسەر دابەشكردنی موچەی پێشمەرگەو خانەنشینی ئاشكرادەبێت
هۆكاری دواكەوتنی موچەی پێشمەرگەو خانەنشینان ئاشكرادەكرێت و وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمیش لەوبارەیەوە ڕونكردنەوە دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: لەهەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بەمەبەستی دابینكردنی پارە تا موچەكانیان دابەشبكەن و پەرلەمانتارێكی پارتیش دوو هۆكار بۆ دواكەوتنی موچە دەخاتەڕوو.

شیلان جەعفەر پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی پێشمەرگە نادیارەو پەیوەندیشمان بەوەزیری داراییەوە كردوەو ناوبراو پێی ڕاگەیاندین، هەموو هەوڵێكی خستۆتەگەڕ تا ئەو موچەیە دابەشبكرێت، بەڵام پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە، هەماهەنگیشی لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت كردووە بۆئەو مەبەستە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی سەبارەت بەهۆكاری دواكەوتنی موچە، دوو گرفتی ئاشكراكردو وتی:" هێنانەوەی داهاتی نەوت و گۆڕینی لە دۆلارەوە بۆ دینار، دوو گرفتی بەردەم دواكەوتنی دابەشكردنی موچەن، ئەو گرفتانەش وایكردوە چارەگە موچەش مانگانە دابەش نەكرێت و كێشەی تێبكەوێت، جگە لەوانەش لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە بەربەست دروستدەكرێت و دەیەوێت سەرچاوە داراییەكانی هەرێم ببڕێت و بەرنامەكەشی بەوجۆرەیە دەستی كورد لەدەرەوەی وڵات ببڕێت".

لەبارەی موچەی خانەنشینان، بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، وەزیری دارایی هیچ بەڵێنێكی نەداوەوەو تەنها وتویەتی: " هەوڵدەدەین بەمزوانە  پارەیان بۆ دابین بكەین و موچەكانیان بەسەردابەشبكەین".

ڕاشیگەیاند: لەڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بەدواداچوون دەكەینەوە بۆئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر موچەی پێشمەرگەو خانەنشینان وەربگرین.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  7 مانگ پێشتر - Feb 15 2018 8:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.