هەواڵ
عەبادی بەمنزیكانە موچەی پەروەردە و تەندروستی هەرێم رەوانە دەكات
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، پرسی نادرنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێكراوەو بەشداربوویەكی كۆبوونەوەكەش ئاشكرایدەكات، حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە بەم نزیكانە موچەی مانگێكی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم دەنێرێت.

د.عەبدوڵڵا عەلیاوایی، راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، بەSNNی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ 15ی 2ی 2018ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، حەیدەر عەبادی لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە وتی: موچەی مانگێكی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی خەرج دەكەین.

ناوبراو كە وەك نوێنەری سەرۆكایەتی كۆمار بەشدرای لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا كردبوو، وتیشی:" سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەدا كە تائێستا پڕۆسەی وردبینیكردن لەموچەی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم كۆتایی نەهاتووەو كاتیشی دەوێت، بەڵام بڕیارمداوە بەزوترین كات موچەیەكیان بۆ خەرج بكەین، هەركاتێكیش وردبینی كۆتایی هات، كۆتا قسە لەبارەی ناردنی موچەكانیان بە بەردەوامی دەكەین".

راشیگەیاند: بەپێی قسەی عەبادی بێت، پێدەچێت لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا موچەی ئەو دووە وەزارەتە خەرج بكرێت.

لەبارەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمەوە، راوێژكارەكەی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: حەیدەر عەبادی روونیكردەوە كێشەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەرەو كۆتایی دەچێت و هەوڵدەدەین بە زوترین كات گەشتی نێودەوڵەتی هەردوو فڕۆكەخانەكەی هەرێم ئاسایی بێتەوە.

وتیشی:"هەموو لیژنەكان كاری باش دەكەن و گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و چارەسەری كێشەكان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە".


SNN:

ئەركان جەبار

  10 مانگ پێشتر - Feb 15 2018 8:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.