هەواڵ
دارایی به‌فه‌رمی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌، رۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌  (7 و 8)ی /3/2018 موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێ شه‌ممه‌ (12 و 13)ی 3/2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت".

پێشتریش SNN به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاوی كردبۆوه‌، كه‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


SNN:

  9 مانگ پێشتر - Mar 6 2018 4:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.