هەواڵ
دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران گۆڕانكاری تێدادەكرێت
پرۆژەی كارتی زیرەك بۆ موچەخۆرانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش وردەكاری ئەو پڕۆژەیە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، "موچەخۆران لەڕێگەی كارتی زیرەكەوە لەهەر وڵاتێك بن دەتوانن موچەكانیان وەربگرن".

ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیەی بۆ كارتی زیرەك ئامادەكراوە، تاساڵی 2022 دەبێت سەرجەم موچەخۆرو فەرمانبەرانی سەرتاسەری عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە، حساب بانكییەكیان هەبێ".

وتیشی:"لەو وادەیە بەدواوە هیچ فەرمانبەرێك ڕاستەوخۆ پارە وەرناگرێت، بەڵكو سەرجەم پارەی موچەكەی مانگانە دەخرێتە سەر حساب بانكییەك، لەئێستاشدا 20%ی ئەو سیستمە كۆتاییهاتوە، بۆیە لەمساڵدا پڕۆژەكە لەسەر بەشێك لەموچەخۆران جێبەجێدەكرێت".

سەبارەت بەوردەكاری ئەو پڕۆژەیەش، ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی:"هەر فەرمانبەرێك ئەگەر لەدەرەوەی وڵاتیش بێت، دەتوانێت لەڕێگەی كارتی زیرەكەوە موچەكەی وەربگرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەی سیولەو لەئاستی نێودەوڵەتیش باوەڕپێكراوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  9 مانگ پێشتر - Mar 7 2018 5:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.