هەواڵ
هەرێم پارەی پێویست ئامادە دەكات.. موچەی سێ مانگ دەدرێتە ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕە پارەیەك بۆ چوار بەڕێوەبەرایەتییەكەی سەر بەحكومەتی عیراق ئامادە دەكات، تا لەكاتی گەیشتنی موچەكانیان لەبەغداوە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی بكرێت، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: سێ موچەیان پێكەوە پێدەدرێت.

لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەوەكالەت، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ڕەزامەندی خەرجكردنی سێ موچەی مانگەكانی (10، 11، 12)ی ساڵی 2017مان وەرگرت لەلایەن بەغداوە، لیژنەیەك لەژمێریاری پێكهێندراوەو رۆژی شەممە سەردانی بەغدا دەكات بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بەوادەی دابەشكردنی موچەكانیان و ئەگەری دواكەوتنی، بەهۆی ئەوەی كە ئەو پارەیەی لەبەغداوە ڕەوانە دەكرێت بەشی موچەی سەرجەم كارمەندانی ئەو فەرمانگانە ناكات و پێویستی بەوە هەیە حكومەتی هەرێمیش بڕێك پارەی بۆ خەرجبكات، لیوا هێرش ئەحمەد ئاشكرایكرد: لەهەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارە تەكمیلەكراوە ئامادەكراوە، بۆیە پارەكەی هەرێم ئامادەیەو دوای ڕێكارە پێویستەكان، دەست بەدابەشكردنی هەرسێ موچەكە دەكرێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - Mar 8 2018 9:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.