هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوو په‌یامی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و یه‌كێكیان له‌ڕێگه‌ی‌ نوسراوێكه‌وه‌ داوا له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌كات سود له‌وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پارانه‌ ببینێت كه‌ له‌خاڵه‌ سنوریه‌كاندا وه‌رده‌گیرێت و دوه‌میش بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌توانین 90 ڕۆژ كار به‌ڕێكه‌ر بین".

دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 46ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشكراكردو چه‌ند په‌یامێكیشی‌ بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ڕایگه‌یاند، "ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌ن داوا له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان له‌واده‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، چونكه‌ له‌ڕۆژی‌ 30ی 4ی 2018 ته‌مه‌نی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم كۆتایی دێت، جگه‌له‌وه‌ش ته‌نها ده‌توانین ماوه‌ی‌ 90 ڕۆژ وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر كاره‌كانمان ڕایی بكه‌ین، دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ ناتوانین له‌كاره‌كانمان به‌رده‌وامبین".

سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی‌ باج و پاره‌ش له‌خاڵه‌سنوریه‌كان, سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كردو وتی‌:"له‌ڕێگه‌ی یاداشتێكه‌وه‌ داوا وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌كه‌ین سود له‌و داهات و پارانه‌ وه‌ربگرێت كه‌ له‌خاڵه‌ سنوریه‌كاندا وه‌رده‌گرێت، چونكه‌ ده‌توانێت داهاتێكی‌ زۆر بۆ حكومه‌ت كۆبكاته‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 11:56AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.