هەواڵ
په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خانمان ده‌كرێت.. له‌باره‌ی ماده‌ جوانكارییه‌كانه‌وه‌
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌گرن و سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یش په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خانمان ده‌كات.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌و له‌ فرۆشگایه‌كی جوانكاری له‌سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بۆیه‌ی قژدا گیراوه‌.

وتیشی"به‌شێك له‌ بۆیه‌كان، ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و به‌شه‌كه‌ی تری به‌هۆی نه‌بوونی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوون و سڕینه‌وه‌كه‌یه‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌". به‌وته‌ی گۆران قادر، به‌پێی رێنماییه‌ پزیشكیه‌كان، بۆیه‌ی قژی به‌سه‌رچوو كاریگه‌ری خراپ بۆ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی دروست ده‌كات، وه‌كو هه‌ڵوه‌رین و سوتاندنی قژه‌كه‌.

سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه‌، داوا له‌ خانمان ده‌كات كه‌ له‌كاتی بازاڕكرن و كڕینی پێداویستیه‌كانیان، گرنگی زیاتر به‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵاو شمه‌كانه‌ بده‌ن.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Apr 16 2018 10:29AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.