هەواڵ
سبه‌ینێ په‌رله‌مان و ناوخۆ و دارایی كۆده‌بنه‌وه‌.. له‌باره‌ی موچه‌وه‌
سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی سیستمی نوێی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت"ده‌بێت بڕیاری كۆتایی له‌ موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی بدرێت".

قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندامی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: سبه‌ینێ 17ی 4ی 2018، وه‌كو لیژنه‌ی ناوخۆ سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی سیستمی نوێی موچه‌ هێزه‌كانی ناوخۆ به‌گشتی و یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌تایبه‌تی.

وتیشی:"هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بێت و بڕیاری تێدا بدرێت به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی دیاریكردنی رێژه‌ی لێبڕین له‌ موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، چونكه‌ ناكرێت ئه‌و پرسه‌ له‌وه‌ زیاتر دوابخرێت".

به‌وته‌ی ره‌زگه‌یی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت یه‌كه‌ی پاسه‌وانی هاوشێوه‌ی پۆلیسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و ناكرێت جیاوازی له‌ موچه‌كانیان بكرێت.

ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌گه‌ر موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی هاوتای مه‌ده‌نی بكرێت، ئه‌وه‌ پێده‌چێت دوو بۆ سێ ملیاری دینار تر بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێویست بێت، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  8 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 12:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.