هەواڵ
هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ داهاتی‌ بۆ زیاد ده‌بێت
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌رێی بۆری هه‌رێمه‌وه‌ ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ به‌شێك له‌كێشه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رێم ده‌توانێت به‌وهۆیه‌وه‌ داهاتێكی‌ دیكه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ عیراقی نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌رێی بۆری‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكات، ده‌بێته‌ هه‌نگاوێك بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ به‌شێك له‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی‌ عیراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌.

روونیشكرده‌وه‌، له‌چه‌ند سێكته‌رێكی‌ دیكه‌ش هه‌رێم سودی لێوه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌ت ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ داهات ئه‌گه‌ر نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌رێی بۆری‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌ستپێبكات ئه‌وا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌توانرێت حه‌قی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نه‌وته‌ له‌حكومه‌تی‌ عیراقی وه‌ربگرێت، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌ واده‌كات به‌شێك له‌كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌بواری‌ دارایی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Apr 16 2018 12:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.