هەواڵ
داوای‌ كاركردن به‌سیستمی‌ موچه‌ی‌ عیراق ده‌كرێت..له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ موچه‌خۆرانه‌
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ یه‌كگرتوو كار به‌سیستمی‌ موچه‌ی‌ عیراقیش له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ موچه‌خۆران بكرێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت.

دلێر ماوه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ راژه‌ له‌نێوان كه‌رتی‌ سه‌ربازی بۆ مه‌ده‌نی‌ نییه‌، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ركاتێك موچه‌ به‌سیستمی‌ بایۆمه‌تری‌ به‌ته‌واوی‌ ده‌ستپێكرا ئه‌و كات گواستنه‌وه‌ی‌ راژه‌ش ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد له‌ئێستادا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ یه‌كگرتوو  له‌هه‌رێم كار به‌سیستمی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراقیش بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت كه‌ یاسایه‌كی‌ زۆرباشه‌ و مافی‌ موچه‌خۆرانی‌ تێدا زامنكراوه‌.

رونیشكرده‌وه‌"یاسای تایبه‌ت به‌سیستمی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق زیاتر له‌80 بۆ 90 بڕگه‌یه‌ و عیراق ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌وڵه‌ته‌ و كاتێكیش ئه‌و یاساییه‌ی‌ داناوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرانی ئاماده‌یكردووه‌".

راشیگه‌یاند:كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ له‌ عیراقدا ئه‌و توێژانه‌ی‌ كه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن موچه‌كه‌یان وه‌ك یه‌ك بۆ خه‌رجده‌كرێت، به‌نمونه‌ موچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هید له‌عیراقدا یه‌ك جۆره‌، به‌لاَم له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ جیاوازه‌ و جیاوازی‌ هه‌یه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 1:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.