هەواڵ
په‌یامێكی به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی كاندیدانی كۆمسیۆن ده‌كرێت.. "ته‌له‌فۆن بكه‌ن"
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ر لیستی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان و به‌رپرسێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش په‌یامێكی به‌په‌له‌ ئاڕاسته‌ی وه‌رگیراوان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت"زۆربه‌ی وه‌رگیراوان وه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن مامۆستاو فه‌رمانبه‌ر نین".

رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند: لیستی ناوی وه‌رگیراوانی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق له‌ ئۆفیسی كۆمسیۆنی پارێزگاكان هه‌یه‌و كاندیدانیش ده‌توانن له‌ڕێگای سه‌ردانیكردنی ئۆفیسه‌كان یان په‌یوه‌ندیكردن(ته‌له‌فۆنكردن) له‌ وه‌رگرتنیان دڵنیا ببنه‌وه‌.

ئاشكراشیكرد: له‌ ئاینده‌دا ئۆفیسی كۆمسیۆن له‌ پارێزگاكانیش خۆیان په‌یوه‌ندی به‌وه‌رگیراوان ده‌كه‌ن و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت زووتر دڵنیابێته‌وه‌ ده‌توانێت سه‌ردان بكات.

له‌باره‌ی ئه‌و خوله‌ی كه‌ بۆ كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كرێته‌وه‌، رزگار حاجی حه‌مه‌ وتی"ئه‌و خوله‌ ماوه‌ی (5 – 7)رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌سه‌ر ئامێری نوێی سندوقی ده‌نگدان راده‌هێنرێن و خوله‌كه‌ش له‌هۆڵێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت نه‌ك له‌ناو خوێندنگه‌كان".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن، جیاواز له‌ پڕۆسه‌كانی تر هه‌ڵبژاردن، به‌شێكی زۆری وه‌رگیراوان بریتین له‌ خوێندكاری زانكۆ یان ده‌رچووانی زانكۆكان، له‌كاتێكدا پێشتر زۆربه‌ی وه‌رگیراوان مامۆستاو موچه‌خۆری حكومه‌ت بوون.

راشیگه‌یاند:ته‌نها (مونه‌سیق)ی بنكه‌كانی ده‌نگدان مامۆستا ده‌بن".

زانیاری زیاتری ئاشكراكردو وتی"كۆمسیۆن مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ وه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ وه‌رگیراون، به‌مه‌به‌ستی به‌شداربوون له‌ خولی راهێنان".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  5 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 2:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.