هەواڵ
پەرلەمانتاران چاوەڕوانی دەنگ دەكەن بۆ دەستلەكاركێشانەوە
ئەو پەرلەمانتارانەی كوردستان خۆیان كاندید كردوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستلەكاردەكێشنەوەو بۆ پێشكەشكردنی داواكاریەكەش چاوەڕوانی سەركەوتنیان دەكەن، یەكێك لەپەرلەمانتارە كاندیدەكانیش بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: دوای سوێندی یاسایی، ئەوكات لەپەرلەمانی كوردستان دەستلەكاردەكێشنەوە.

د.بەهار مەحمود، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاتووە كە كاندید تا سەركەوتن بەدەست نەهێنێت و سوێندی یاسایی نەخوات، دەتوانێت لەپۆستی پێشووی بمێنێتەوە، ئێمەش كە ئێستا پەرلەمانتارین هەركاتێك دەنگمان هێناو چووینە ئەنجومەنی نوێنەران، دەستلەكاركێشانەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

ئەو پەرلەمانتارە كە یەكێكە لەكاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕونكردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوەداو وتی:" پێشتر بەرلەوەی خۆم كاندید بكەم بۆ پەرلەمانی كوردستان، مامۆستای زانكۆ بووم، دوای ئەوەی سوێندی یاساییم لەپەرلەمان خوارد، دەستلەكاركێشانەوەم لەزانكۆ پێشكەشكرد، ئێستاش هیچ گرفتێكی یاسایی نییەو ئەگەر هەر گرفتێكی هەبووایە ناوەكانمان لەكۆمسیۆن قبوڵ نەدەكرا".

لەئەگەری قبوڵ نەكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەیان، د بەهار مەحمود دەڵێت:" دەستلەكاركێشانەوە مافەو دەبێت پەسەند بكرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Apr 16 2018 4:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.