هەواڵ
پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ته‌ندروستی هه‌ڵده‌گیرێت.. SNN ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیازی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌سه‌ر موچه‌خۆرانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و به‌رپرسێكی ته‌ندروستی سلێمانیش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پێشنیازه‌ ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت"چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین".

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، به‌SNNی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر فولكردنی ده‌وامی پزیشكان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ له‌سه‌ر موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ هه‌ڵبگیرێت.

وتیشی"ئه‌و هه‌وڵه‌ وه‌كو پێشنیازو به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌، بۆئه‌وه‌ی ده‌وامی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ فول بكرێت، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكرتنی پاشه‌كه‌وت بۆ موچه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ".

له‌باره‌ی ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێم بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیازه‌، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمین، چونكه‌ ده‌بێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - Jul 7 2018 11:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.