هەواڵ
ئاگادارییه‌كی‌ به‌په‌له‌.. سبه‌ینێ‌ ئه‌م موچه‌یه‌ش دابه‌شده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم داوا له‌و خانه‌نشینانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ساڵی 2017 خانه‌نشین بوون، سبه‌ینێ‌ سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش موچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ 2017یان پێده‌درێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم، له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشین داوا  له‌و خانه‌نشینانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ساڵی 1954 له‌ دایكبوون و له‌ ساڵی 2017 خانه‌نشین بوون، سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 10 /7 /2018 سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی خانه‌نشینان بۆ SNN وتی"له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا خانه‌نشینه‌كان له‌ لیستی دووه‌می‌ موچه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ رایگه‌یاندوه‌ موچه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ و بۆ له‌مه‌ودواش له‌ لیستی دووه‌می موچه‌ خانه‌نشینان موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك ته‌مه‌نی خانه‌نشینییه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Jul 9 2018 11:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.