هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌سه‌ر راگه‌یاندنی‌ خشته‌یه‌كی‌ تری‌ موچه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
تائێستا به‌ڕه‌سمی‌ خشته‌ی دووه‌می‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چواری‌ ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان بۆ دیاریكردنی‌ رۆژی‌ وه‌رگرتنی‌ موچه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدایه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌SNNی‌ راگه‌یاند"راگه‌یاندنی‌ خشته‌ی‌ دووه‌می‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ چوار بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی‌ كه‌ماون، كه‌وتۆته‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌یشتنی‌ 317 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ به‌غداد، هه‌ركاتێك به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ نارد خشته‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی‌:"له‌خشته‌ی‌ دووه‌مدا رۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینیش به‌سه‌ربازی‌ و مه‌ده‌نیه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌  لیستی دوه‌می موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ی‌ له‌لیستی‌ یه‌كه‌مدا نه‌بوون دیارینه‌كراوه‌".

له‌باره‌ی‌ كاتی‌ ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌مانگه‌كانی‌ رابردوودا هه‌رمانگێك  له‌واده‌یه‌كدا پاره‌كه‌ نێردراوه‌، بۆیه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش نازانرێت كه‌ی‌ ده‌گات، به‌ڵام به‌گه‌یشتنی‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرێت.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jul 9 2018 2:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.