هەواڵ
دواین زانیاری له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ ئاشكرا ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی لیستی دووه‌می موچه‌ی مانگی 4 رابگه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ته‌مویلی پاره‌كه‌ی نه‌كردووه‌و هیچ واده‌یه‌كیش دیار نییه‌.

عابد ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند: تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ ته‌مویلی 317 ملیۆن دیناره‌كه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌هاتووه‌، هه‌ركاتێك هات راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كرێت.

وتیشی: "به‌رده‌وام پاره‌ له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق هه‌یه‌و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌نه‌بوونی پاره‌ نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران باربۆ (ته‌مویل) بكرێت".

راشیگه‌یاند: هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی پێشخستنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ نییه‌و هیچ واده‌یه‌كیش دیار نییه‌، چونكه‌ پێشوه‌خت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ ئاگادار ناكرێنه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌نێوان (18 بۆ 19)ی هه‌موو مانگێك، بڕی 317 ملیۆن دیناری بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌، ته‌نیا پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان نه‌بێت كه‌ واده‌كه‌ی پێشخرا.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  4 مانگ پێشتر - Jul 10 2018 8:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.